هاوارد سالۆمۆن، نوێنەری ئەمریکا لە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانس، لە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیدا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکەیی ڕژیمی ئاخوندی خوێندەوە. ناوبراو وتی: ڕژیمی ئاخوندی تاکە حکومتێکە کە چەکی ناوکەیی نییە بەڵام ئۆرانیۆمی پیتێنراو تا ٦٠% بەرهەم دەهێنێت، کارێک کە هیچ بەکارهێنانێکی مەدەنی باوەڕپێکراوی نییە و کاریگەریی جددی لەسەر بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی هەیە و ئەم پێشکەوتنە زیاتر نیگەرانییەکان لەبارەی نیازی ڕاستەقینەی ڕژیمی ئاخوندی دەوروژێنێت. لە بەیاننامەکەی نوێنەری ئەمریکادا ئاماژە بەوە کراوە: “ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ڕوونی نیشان دەدات کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەبێ هیچ پاساوێکی مەدەنی باوەڕپێکراو بەردەوامە لە زیادکردنی خێرای چالاکییە ئەتۆمییەکانی و هەنگاوێک دەگرێتەبەر کە نیگەرانییەکان لەبارەی مەبەستە ڕاستەقینەکانی قووڵتر دەکەنەوە.