ئامریکا پشتگیری لە پێکهێنانی وڵاتی فەلەستین ناکات
مایک هاکابی، باڵوێزی ئامریکا لە ئیسرائیل وتی کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین ناکات. ناوبراو وتی ئەگەر وڵاتێک پێک بێت، ئەوە لە شوێنێکی دیکە ڕێگە پێدراوە بەڵام نەک لە کەرانەی باختەری.
ناوبراو وتی: هەتا کاتێک کە چەند پێوەرێک وەک کەلتور و دابونەریت لە سیستەمی ئەو وڵاتەدا جێگر نەبێ، کە پێی وانییە هەتا کۆتایی ژیانی خۆیان ئەوە جێبەجێ بکرێت، فەلەستین نابێت بە وڵاتێکی سەربەخۆ.