بێهروز ئەردەڵان
ڕژیمی دیکتاتۆرو خوێنڕێژی ئاخوندی جارێکی دیکە ولە قۆناخێکی هەستیاردا بۆ شەست وشەشەمین جار مەحکوم کرا .
بێهروز ئەردەڵان
ڕژیمی دیکتاتۆرو خوێنڕێژی ئاخوندی جارێکی دیکە ولە قۆناخێکی هەستیاردا بۆ شەست وشەشەمین جار مەحکوم کرا .
دەسەڵاتی خوێنمژ وزوحاک ئاسای ئاخوندان ، میداڵیای مەحکومیەت وشەرمەزاری بەدووی یەکدا کەسب دەکات بەبێ ئەوەی پێداچوونەوەێک بکات یان هەڵوێستێک بنوێنێ، یان دەڵێن نەبای دیوە ونەبۆران ،چونکە دەزانێ مەحکومەت وهەڵوێستی وەڵاتان تەنیا جەوهەرێکی سەر کاغەزە و هیچ کاردانەوەێکی بەدوودا نایەت.
مەحکوم کردنی ڕژیم لەم کات وساتەداشدا لە کاتێکدایە کە تەزاهورات وڕاپەڕین سەرانسەری ئێرانی گرتەوە ولەزیاتر لە 195 شار ناڕەزایەتی سەری هەڵدا.
ڕژیم بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەر ،هەموو ڕێگەکانی گرتەبەر و لە جینایەت وتاوان کردن سەبارەت بە ناڕازیان هەموو سنوورەکانی مرۆیی وئەخلاقی تێپەڕاند. بەپێی ئامارەکانی بەردەست وباوەڕ پێکرا زیاتر لە 2000کەس شەهید بوون وهەزاران کەس بریندار و 12هەزار کەسیش لەزیندان پەستێنراوون و جۆرەها شکنجەی نامرۆڤانەیان لەسەر تاقی دەکەنەوە.
یەکەسەرکوتگەرو تاوانکارەکانی ڕژیم ،بەتایبەت سپای ترۆریستی پاسداران ،لەگیان خەڵک وەربوون و لەزۆر جێگە کۆمەڵکوژیان ئەنجام داوە.. چەم وڕوبار ودەریا ودەریاچەکانیان کردۆتە گۆڕستان و تا ئەم ساتە تەرمی لاوانی خنکێندراو لەم شوێنانە دەکەوێتە سەر ئاو و دەبینرێنەوە.
لەنێو کوژراواندا ڕێژەێیکی زۆر منداڵی خوار 18ساڵ هەن،کە بەقەناس پێکراوون، ئەم جۆرە لێدان وکوشتنە ،ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە کوشتنی ناڕازیان ومافخوازان تەنانەت هەرداواێکی سێنفی ، سیستماتیک وپلان بۆ داندراوە. ژمارەی شەهید وبریندار بوان وزیندانی تا ئێستا لەلایەن ڕژیمەوە بەشێوی ڕەسمی ڕانەگەێندراوە.
زۆر دڕندانە تاوانی شەڕکەرلەگەڵ خودا وکافر وئاژاوەگێڕ دەدرێتە پاڵ شەهید وبریندارو زیندانیان .وەلی فەقێی ڕژیم کە کەسی یەکەمی هێرش وفەرماندەری کۆشتاری خەڵکە، بەپێناسەکردنی ئەم ئاخێزە و بینشی لە ڕوانگەێیکی ئاسایشیەوە ،لەسەر سەرکوت وخوێنڕێژی زیاتر پێداگری کردۆتەوە و وتا ئێستا چەندین بکوژی خەڵاتکردووە. بەپێی ئەم ڕێکارە ،تائێستاش لەزۆربەی شوێنەکان حکومەتی نیزامی ڕانەگەێندراوە حاکمە وماڵان گەڕی ودۆزینەوەی ناڕازیان لە پێشەوەی کاری یەکە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمە. لە هێندێک دەڤەر وناووچە فشار وخەقان زیاترە وئەو شوێنانەی کێشەی نەتەوەیی و بەربەستی مەزهەبی و .... تێدایە ،هێرش وڕوانگە ئەمنیەکان لەسەری چەند بەرابەرن.. کوردستانی ئێران کە ماوەی 40ساڵە میلیتاریزەیە و لە لایەن ڕژیمەوە بەچاوی ئەمنیەتی لێی دەڕواندرێ و تائێستاش ئیعدامی سەحرایی بۆ ڕۆڵەکانی هەرلەجێی خۆیدایە، بەڕادەێکی زۆر شەهید وبریندار وبێسەروشوێنی پێشکەش بە ڕابوونی ئەمجارەش کرد.
ڕژیم کەبێگومان دژبە هەر دەنگێکی ئازادیخوازانەیە و لەهەرجێگەێک ئازادی وهەستی ماف ویستی هەبووبێت لێیداوە ،کوردستان لەم بەرکەوتەدا پشکی شێری بەرکەوتووە . پێویستە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئاماژەێیکی ڕاشکاو و هەست پێکراوی بۆ بەشەجیا جیاکانی ئێران هەبێ و کاتی ئەوەش هاتووە کە مافی مرۆڤ و ئیدیعاگەرانی بەبێ ڕەچاو کردنی قازانج وبەرژەوەندی ،پەیامێکی هەست پێکراو بدەن بەڕژیم .
تا ئێستا 66جار لەلایەن ڕێکخراوێکەوە مەحکوم کراوە وڕژیمیش بەبێ گوێدانە مەحکومیەتەکان ئەسپی دڕندەیی خۆی تاو داوە. ئەم دژبەریە لەکاتێکدایە کە مافی مرۆڤ و ئاوڕدانەوە لەم ژینگەیە ،بۆ ڕۆژئاوا و لایەنی مەحکوم گەری ڕژیم ،تەنیا کارت وکایەیکی بازرگانی وبەرژەوەندی وسیاسی بووە و ڕەچاوی ماف بۆ ئینسان لە ئێران لەپێشەوەی کار نەبووە.
بە گرینگیدان و بەکردارکردنی دروشمی پارێزگاری لە ماف وخواستەکانی مرۆڤ کە بەناو کۆڵەکە وبناغەی جیهانی نوێیە ،باوەڕ بوون بە ئێدیعاگەرانی دەخاتە قاڵب وچوارچێوە ڕوانینێکی دیکە و لەم کاتەدایە کە دروشم وکردار یەک دەگرێ و جیهان ودنیای مرۆڤایەتی باوەڕ دەهێنێت کە بەڵێ مرۆڤ ومافەکانی ،گرینگترینن لەهەر شتێکی دیکە.
بەپێچەوانەوە ئەگەر دروشم وکرداری ئیدیعاگەرانی پارێزگاری لەمرۆڤ ومافەکانی نەبنە یەک و مەحکومیەت تەنیا لایەنی پێناخۆش وچەمۆڵە بێت، ڕژیمی دیکتاتۆری وەلی فەقێی ئاخوندی دڕتر دەبێ و وەک چۆن ئێستا جەوهەری واژووی مەحکومیەتەکان ووشک نابێتەوە ، تاوان لەدووی تاوان سەبارەت بە خەڵک دەکاتە وەڵامی...، ئێستا وداهاتووش هەر دەبێ ئازادیخوازی وڕۆحەکەی بەدەست ئەم سیاسەتە دژبەیەک وپارادۆکسەوە بناڵێ و گەلی داماو وژێر دەستەش هەروا یەخسیر بن..