ناردنی سەدان چەکداری هێزی دەریایی بۆ لۆسانجلێس
دۆناڵد ترامپ سەدان کەس لە چەکدارانی هێزی دەریایی وڵاتەکەی و چوار هەزار کەس لە گاردی میللی ناردۆتە لۆسانجلێس تا لە بەرانبەر ناڕازیان دژ بە کەمپەینی دژ بە کۆچەری بوێستن.
کارێن باس، شارەداری لۆسانجلێس لەسەر ئەو بابەتە وتی کە ناڕەزایەتیەکان تەنیا چەند بلۆکێک لە ناوەندی شار لەخۆ دەگرێتەوەو زۆرتری ئەو ناڕەزایەتیانە، ئاشتیخوازانەو داواکاریان بۆ ڕاگرتنی کەمپەین و یاساکانی دژ بە کۆچەرانە.