هێرشی ڕەگەزپەرەستانە لە ئیرلەندی باکور بوە هۆی تۆقاندنی خەڵک لەو وڵاتەدا.
پاش دووهەمین شەو لە ئاژاوە لە شاری بەلیمینا، پۆلیس ڕایگەیاند خەڵک لەو دۆخە تۆقاون. هۆی ئەو ئاژاوانە بۆ گرتنی دوو گەنجی ۱۴ ساڵە بە تۆمەتی دەسدرێژی بۆ سەر کچێکی میرمنداڵ ناوبراوە کە خەڵکی زۆر تووڕە کردوە.لە ئاکامی ئەو شۆڕشانەدا تا ڕۆژی چوارشەممە، لانیکەم ۳۲ پۆلیس بریندار کراون.
ـــــــــــ