بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەمین لێدوانی فەرمی خۆیدا لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر ئێرانەوە ڕایگەیاند: ئێمە لە دڵی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و بەرنامەی چەکی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیماندا. ناوبراو ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشە نزیکەکانی کۆماری ئیسلامی وەسف کرد.