هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبێ وتەبێژی سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو، پلان داڕێژراو بوون و ساختاری فەرماندەیی و تۆڕی فەرماندەکانی پلە بانی ئەمنی ڕژیمی ئێرانی گردۆتە ئامانج. وێنەیەک لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیل بڵاو کراوەتەوە کە تێدا بەشێوەی گرافیکی فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێرانی تێدایە. لەو وێنانە وێنەی، حسێن سەلامی، عەلی فەدەوی، قائانی، حاجی زادە، پاکپور، تەنکسیر، شەمخانی، باقری، ڕەشید، موسوی، شەهبازی، زاهیدی و چەند فەرماندەیەکی دیکەی تێدایە. هەروەها بەپێی هەواڵەکان لە ئێستادا عەلی شەمخانی لە دۆخێکی مەترسیداردایەو برینەکانی زۆر کاریگەرن و ئەگەری کوژرانی ئەو ترۆریستەش زۆرە.