سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو ۳۰۰ هێرشیان کردۆتە سەر ڕژیمی ئێران.
بەپێی کۆتا ڕاپۆرتەکان لە درێژەی کوشتنی سەرکەردەکانی و فەرماندەکانی ڕژیمی ئێران،ئەحمەد زۆڵفەقاری، مامۆستای ئەندازیاری ناوکەیی زانکۆی بەهەشتی، یەکێکی دیکە لە کوژراوەکانەو هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەمیر عەلی حاجی زادەو محەممەد کازمی، سەرۆکی سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دوو فەرماندەی دیکەی ڕژیم لە کوژراوەکانی هێرشی ئیسرائیل بێ.
ترامپ لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو وتی: زۆربەی فەرماندەکانی سپا و بەرپرسانی ڕژیمی ئێران، چیتر نابینین.