شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک وبریندابوونی کۆڵبەرێکی دیکە لەسنورەکانی سەردەشت

کوژرانی کۆڵبەرێک وبریندابوونی کۆڵبەرێکی دیکە لەسنورەکانی سەردەشت

خەباتمێدیا: بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئێران لە سنورەکانی سەردەشت، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

خەباتمێدیا: بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئێران لە سنورەکانی سەردەشت، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی بەفرانباری ٢٧١٩، هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی لە سنووری کانی سێوی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دەستـرێژەدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی ”محەممەد ڕەشید زادە“ خەڵکی گوندی قەلەڕەش، کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی ”خدر بێنەوا“ خەڵکی گوندی دەرماناوێ بە سەختی بریندار بووە.
هەواڵدەری هەنگاو: سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەشیدزادە لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە محەممەد بە تازەیی ئیزدواجی کردووە.
محەممەد بەهۆی بەرکەوتنی دوو گوللە گیانی داوە.
هەروەها، چەندین سەر ئەسبی کاسبکاران کوژراون و شت و مەکی کۆڵبەرەکانیش لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.


4 ساڵ و 10 مانگ و 26 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کۆڵبەرێک وبریندابوونی کۆڵبەرێکی دیکە لەسنورەکانی سەردەشت

کوژرانی کۆڵبەرێک وبریندابوونی کۆڵبەرێکی دیکە لەسنورەکانی سەردەشت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن