پاش هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شوێنێکی ستراتێژیکی ڕژیم، لێدانی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی و کوشتنی چەند ترۆریست لە فەرماندە پلە بەرزەکانی ڕژیم و لێدانی چەند پادگان و پایگایەک لە شارەکانی تەورێز، کرماشان، سنە و مەریوان، عەلی خامنەیی هاتۆتە سەر خەت و هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت ئەو وڵاتە هەڵەیەکی گەورەی کردوەو وەڵامێکی زۆر سەختیان ئەداتەوە.
هەروەها بەپێی هەواڵەکان، محەممەد باقری، فەرماندەی ستادی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، لەو هێرشانەدا کوژراوەو سەرچاوەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران هەواڵەکەیان ڕاگەیاند.