شه‌ممه‌ 

24 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی حاجیزادە بەفەرمی ڕاگەیندرا

کوژرانی حاجیزادە بەفەرمی ڕاگەیندرا
خبات میدیا

سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل مەقەڕێکی ژێر زەوینی کە ئەندامانی سپای ترۆریستی پاسدارانی تێدا بووە، کردۆتە ئامانج و لە ئاکامدا، ئەمیر حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران، لەگەڵ چەند کەس لە فەرماندەکانی سپای پاسداران بریتی لە تاهیرپوور، فەرماندەی یەکەی درۆنی سپاو داوود شێخان، فەرماندەی پەدافەندی هەوایی سپا کوژراون.
لەسەر ئەو بابەتە دوو سەرچاوەی ئێرانی بە ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاندوە کە لانیکەم ۲۰ فەرماندەی پلەبانی سپا لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.
لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕژیمی ئێران، حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە هیچ وەڵامێکی بۆ ئیسرائیل نابێت.

1 ڕۆژ و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی حاجیزادە بەفەرمی ڕاگەیندرا

کوژرانی حاجیزادە بەفەرمی ڕاگەیندرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن