ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشیانکردە سەر بارەگاکانی هێزهکانی
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشیانکردە سەر بارەگاکانی هێزهکانی حیزبوڵا که سهر به ڕژیمی ئاخوندین و لهلایهن ئهوانهوه پشتیوانی دهکرێن. سێ لەو بنکەکانه لە عێراق بوون و دوو له بنکەکانی دیکەش لە سووریا بوون. هێرشەکە بە فڕۆکەی ئێف١٥ی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و چەند کاتژمێرێکی خایاندووە. بەپێی ئەو ئامارەی کە تا ئێستا بڵاوبۆتهوه، لە هێرشەکەدا ٢٥ چەکدار کوژراون و ٥١ چەکداریش برینداربوون.
کەناڵی سکای نیوز, لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، لە بۆردوومانەکەی ئەمریکادا لە یەکێک لە بارەگاکانی حزبوڵا لە شارۆچکەی قائیم، ئەبوعەلی خەزعەلی، فەرماندەی باڵای حزبوڵا و دۆستی نزیک لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس- ی ڕژیم کراوەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، کەتیبەی حیزبوڵڵا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هێزەکانی قودسی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیم هەیە و لەلایەن ئەوانەوە پشتیوانیان لێ دهکرێ.
پێنتاگۆن هۆشداریی بە ئێران و هێزەکانی بەوەکاڵەت داوە کە هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بوەستێنن و رێز لە سەروەری عێراق بگرن، تاوەکو ئەمریکا هێرشی دیکە ئەنجام نەدات.
وهەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "هەرکاتێک ژیانی ئەمریکییەکان بکەوێتە مەترسییەوە، وەڵاممان دەبێت، هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەش لەو چوارچێوەیەدابووە.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەڤپەیڤنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکسنیوز لەبارەی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی هێزەکانیان بۆسەر کەتایبی حیزبوڵڵا رایگەیاند، ئەو هێزانە هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکی، ئەمریکاش وەڵامی داونەتەوە.