یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چەند خاڵی سەرەکی لە ئێران کرانە ئامانج

چەند خاڵی سەرەکی لە ئێران کرانە ئامانج
خبات میدیا

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان لە ناوخۆی وڵات، تەقینەوەیەکی گەورە لە ستادی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە شەقامی شەرێعەتی تاران ڕوویداوه. هەروەها ڕۆیتێرز و میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە هێرشی ورد کراوەته سەر بەیتی ڕێبەری ڕژیم و ماڵی پزشکیان، سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئیران. هەروەها لە گۆڕەپانی مۆنیریە و گۆڕەپانی راه ئاهەنی تارانەوەو دەنگی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی ترسناک لە ناوچەی سەتارخانی تاران کە یەکێکە لە ناوچە هەرە سەرەکییەکانی تاران بیستراوەو هەواڵی بۆردومانی باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی ڕژیم لە شەقامی فاتمیەی تاران هەیە. هاوکات سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل وەڵامی شەپۆلی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب داوەتەوە. هەروەها زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرتاسەری ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا دەنگی دا و سپای ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی ئیسرائیل کرد تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر لە پەناگەدا بمێننەوە.

1 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چەند خاڵی سەرەکی لە ئێران کرانە ئامانج

چەند خاڵی سەرەکی لە ئێران کرانە ئامانج



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن