نرخی نەوت بەڕێژەی 7% بازدانی بەخۆیەوە بینی.
لەکاتێکدا کە ڕژیمی ئێران و ئیسرائیل بە هێرشە ئاسمانییەکان لە شەڕدان، وەبەرهێنەران نیگەرانی پچڕانی بەرفراوانی هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 4.87 دۆلار بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 7.2%.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکای ڕۆژئاوای تێگزاس بە ڕێژەی 4.94 دۆلار بەرزبووەوە کە دەکاتە 7.62% و گەیشتە 72.98 دۆلار. هەروەها نرخی پێوەرەکە لە ڕۆژی هەینیدا بۆ ٧٧.٦٢ دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستە لە دوای ٢١ی ١ەوە.
بەرزبوونەوەی ڕۆژی هەینی گەورەترین بازدانی ڕۆژانە بوو بۆ هەردوو پێوەرەکەی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە، کاتێک لەشکرکێشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین بازاڕەکانی وزەی هەژاند.