بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی سپای ئیسرائیل، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە دەست بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی تاران دەکات.
وتەبێژی زمانی عەرەبی سپای ئیسرائیل لە ئەکاونتی خۆی لە کەناڵی ئیکس ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەرکانی سپای ئیسرائیل و فەرماندەی هێزی ئاسمانی هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ئێستا کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە رێگەی ڕژیمی ئێران ڕوونە و بەپێی پلانی ئۆپەراسیۆنەکان، فڕۆکەکان بەم زووانە دەست دەکەن بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی تاران.