یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل پەدافەندی نزیک پاڵاوگەی ئابادان کردە ئامانج

ئیسرائیل پەدافەندی نزیک پاڵاوگەی ئابادان کردە ئامانج
خبات میدیا

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئابادان، هێرشەکانی ئەم دواییەی سپای ئیسرائیل بۆ سەر پاڵاوگەی نەوتی ئابادان نەبووە، بەڵکو لەسەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی بووە کە دەکەوێتە نزیک پاڵاوگەکە.
ئەو ویدیۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە دوکەڵێکی زۆر لە سەر ئاسمانی شاری ئابادانە. ئەو کەسەی فیلمی ڕووداوەکە دەگرێت، شوێنەکە بە "پادگانێکی سەربازی" وەسف دەکات. ئاژانسی هەواڵی مێهر هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە ئابادانە. هەندێک لە ڕاپۆرتە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە شوێنی ڕووداوەکە بنکەی دەریایی بەهمەنشیرە. ئیسرائیل ڕۆژی شەممە دووەم ڕۆژی هێرشی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەستپێکرد.
ڕاپۆرتەکان و وێنە بڵاوکراوەکان ئاماژەن بۆ تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە ئابادان دەکەن. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە کە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، دانیشتوانی ناوچەکە بە بیستنی تەقینەوەکە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە کۆبوونەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان پێشتر ڕایانگەیاندوو کە هێرشەکە بۆ سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە نزیک پاڵاوگەی ئابادان و بەهمەنشیر ئەنجامدراوە.

13 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل پەدافەندی نزیک پاڵاوگەی ئابادان کردە ئامانج

ئیسرائیل پەدافەندی نزیک پاڵاوگەی ئابادان کردە ئامانج



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن