بەپێی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە ١٥٠ پێگەی سەربازی ئێران کراونەتە ئامانج.
سپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران دەدات و هەنگاوی داهاتووی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە ناوی “ئۆپەراسیۆنی فڕینی ئازادی بەسەر تاران” بە ئامانجی لاوازکردنی تەواوەتی تواناکانی بەرگریی ڕژیمی ئێران ئەنجام دەدرێت.
بە وتەی وتەبێژی سپای ئیسرائیل، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە تا ئێستا زیاتر لە ۱۵۰ ئامانجی سەربازی لە نێویاندا سیستەمی بەرگری ئاسمانی، بنکەی مووشەکی و ناوەندە ستراتیژییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران هێرشیان کراوەتە سەر.