یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بنکەی پەدافەندی شکاری تەورێز

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بنکەی پەدافەندی شکاری تەورێز
خبات میدیا

بنکەی ئاسمانی شێکاری تەورێز کە یەکێکە لە ناوەندە سەربازییە گرنگەکانی ڕژیم، لەلایەن سپای ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج و بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕژیم نەک هەر نەیانتوانی ئەو هەڕەشەیە لەناوبەرێت، بەڵکو بە تەقەی کوێرانە و بێ پلان، تەنیا ترس و دڵەڕاوکێی ناو خەڵک و زیانگەیاندن بە ژێرخانی وڵاتەکەی زیاتر کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە دەنگی تەقینەوەکان کە بەهۆی ئاگری بەرگریی تەورێزەوە دروستبووە، ئارامی شارەکەی تێکداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی سەرکەوتن لە ڕێگریکردن لە ئامانجە ئیسرائیلییەکان دەرنەکەوتووە.
هەروەها وێنەکانی ئاسمانی سەر بەندەر عەباس بڵاوکرانەوە کە تێیدا شەڕی بەرگری ئاسمانی لەگەڵ درۆنەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا نیشان دەدەن.
لە هەمان کاتدا دەنگی چالاک بوونەوەی پەدافەند لە تارانیش بیسراوە.
هەروەها هەواڵەکان باس له ئاسمانی شاری پیرانشار و دەرگیریی ناسەركەوتوانەی هێزی بەرگریی سپای پاسداران لەگەڵ فڕۆكەكانی ئیسڕائیل دەکەن.

13 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بنکەی پەدافەندی شکاری تەورێز

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بنکەی پەدافەندی شکاری تەورێز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن