وەزیری دیفاعی ئەمەریکا، دەڵێت: وڵاتەکەمان تووشی شۆک نەبوو لەوەی دوێنێ کە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و سەرکردە باڵا سەربازییەکانی رژیمی ئێران دەست پێ کرد، بەڵکوو ئەمە شتێکی چاوەڕانکراو بوو. پێداگری لەوە کردەوە، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
ڕۆژی شەممە، پیت هێگسێت، وەزیری دیفاعی ئەمەریکا، بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئێمە لە پێگەیەکی بەهێزداین بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی کارمەندان و بنکە و بەرژەوەندییەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێداگری لەوەش کردەوە، لە چاودێریکردنی دۆخەکە بەردەوام دەبن و ئامانجیان بە سەلامەت هێشتنەوەی ئەمەریکاییەکانە لە ناوچەکەدا.
هێگسێت، گوتیشی: ئەمەریکا خاوەن توانایەکی سەربازیی زۆرە لە ناوچەکەدا و ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکە ئەگەر پێویست بکات.
هاوکات، ئاماژەی بە هەڵوێستی ترەمپ کرد و ئاشکرای کرد، ترەمپ بەردەوامە لە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئاشتی بە باشتر دەزانێت، ئەویش لە رێگەی دانوستانەوە دەبێت.