ئاسمانی شاری بوکان لە پارێزگای ورمێ شاهیدی هێرشەکانی سپای ئیسرائیل بوو کە جارێکی دیکە لاوازیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی حکومەتی ئێرانی نیشان دا.
ئەو دیمەنانەی کە لەلایەن هاووڵاتیانی بۆكانەوە نێردراون، هاوێژەرەكانی ئیسرائیل لە ئاسمانی ئەم شارەدا دەردەخەن، لە کاتێکدا بەرگریی ئاسمانی، بە تەقەی بێ ئامانج و پەرشوبڵاو، نەک هەر نەیتوانی هەڕەشەکە بەرپەرچ بدەنەوە، بەڵکوو ترس و دڵەڕاوكێیان لە شارەكە دروست كردووە.
شارەکانی ڕەوانسەر، جەوانرود و ئیسلام ئاباد غەرب لە پارێزگای کرماشان لە ئێستادا شایەتحاڵی تەقەی بێ ئامانجی بەرگرییەکانی ڕژیمی ئێرانن.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لە بیستنی تەقینەوەکان کردووە لە تەقەی بێ ئامانجی بەرگرییە ئاسمانییەکان، کە نەک هەر نەیتوانیوە ڕێگری لە لێدانیان بکات، بەڵکو تەنیا بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ و نائەمنی لەنێو خەڵکدا.