بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە لە لایەن سەرچاوە گشتییەکانەوە دەستکەوتوون و بڵاوکراونەتەوە، پاڵاوگەکانی عەسەلویە کراونەتە ئامانجی سپای ئیسرائیل بە ئاگرێکی بەرفراوان لەم ناوچەیە ستراتێژیەی داوەو ئاگری تێبەرداوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەقینەوەیەکی گەورە لە دەوروبەری پاڵاوگەکان ڕوویداوە.
لە هەمان کاتدا شەهری ڕی لە باشووری تارانیش شاهیدی هێرشەکانی ئیسرائیل بوو کە جارێکی دیکە لاوازی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژیمی نیشان دا. بەرگرییەکانی ڕژیم بە تەقە کوێر و بێ پلانەکانیان نەک هەر نەیانتوانی ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بکەن، بەڵکو ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو دانیشتووانەکەدا زیاتر کرد.