میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە ٤٠ مووشەک لەو وڵاتەوە بەرەو شاری حەیفا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل هەڵدراون.
کەناڵی هەواڵی "راجانیوز"ی ئێرانی بڵاویکردەوە کە هێرشی مووشەکی لە ئیسفەهان، کرماشان و تاران بەرەو ئیسرائیل کراون.
هەر لەو پێوەندییەدا، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە زەنگی ئاگادارکردنەوە چالاک کراون و مووشەکی ڕێگریکەر لە ئاسمانی قودسەوە تەقێنراون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکیی ڕژیمی ئێران.