دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری سەنعا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، حوسییەکان ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی جۆزەردان، ڕایگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕژیمی ئێران لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا بە چەندین مووشەکی بالیستیکی شاری یافا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل یان کردووەتە ئامانج.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسیەکان وتی: ئۆپەراسیۆنەکانمان هاوئاهەنگ بوو لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی ڕژیمی ئێران دژی ئیسرائیل.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، حوسییەکان ناوچە هەستیارەکان یان لە یافا کردووەتە ئامانج.
سپای ئیسرائیل دوێنێ بەمەبەستی کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای حوسییەکان هێرشی کردە سەر شاری سەنعا.
هەر لەو پێوەندییەدا، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە “ئۆپەراسیۆنەکە محەمەد ئەلغەماری، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حوسی کردۆتە ئامانج”، بەڵام دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕوون نەکردەوە.