بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی جۆزەردان، نزیکەی سەعات٤:٠٠ ئیستگەی مێترۆی تێهرانپارس و نۆبۆنیاد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی تاران لەلایەن هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە تەقینەوە و پچڕانی هێڵەکانی میترۆ دەکەن. هەروەها تەقینەوەیەک لە شاری ئەسفەهان ڕوویدا و دووکەڵێکی تۆخ لە شوێنی ڕووداوەکە بەرزبووەوە.
سپای ئیسرائیل وریایی بە خەڵکی ئێران دا کە ناوچەکانی نزیک لە ڕیاکتۆرە ئەتۆمیەکان و ناوچە سەربازیەکان چۆڵ بکەن. وتەبێژی سپای ئیسرائیل وتی: هەموو ئەو كەسانەی کە لە ئێستادا یان لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ناو، یان دەوروبەری کارگەکانی چەکی سەربازی و دامەزراوەكانن، پێویستە دەستبەجێ ئەو ناوچانە بەجێبهێڵن و تا ئاگادارکردنەوەی دواتر نەگەڕێنەوە.
بوونی ئێوە لە نزیک ئەو ژێرخانانە ژیانتان دەخاتە مەترسییەوە.