دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل دەڵێت ڕۆژانێکی ئەستەمیان دەبێت

ئیسرائیل دەڵێت ڕۆژانێکی ئەستەمیان دەبێت
خبات میدیا

وتەبێژی سپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی جۆزەردان لە پۆستێکدا لە کەناڵی ئێکس، ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی ڕژیمی ئێرانی دەستنیشان کردووە و لە چەند سەعاتی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی هێرشی لە ڕۆژئاوای ئێران ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان ژێرخانی هەڵگرتن و هەڵدانی مووشەکیان کردۆتە ئامانج و گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشەکانی بڵاوکردەوە.
هاوکات سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە چەند سەعاتی ڕابردوودا حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان گرتووە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕافی میلۆ، فەرماندەی بەرەی ناوخۆی سپای ئیسرائیل پێداگری لەوە کردەوە کە ئیسرائیلییەکان ڕووبەڕووی قۆناغێکی مەترسیدار بوونەتەوە و دەڵێت: ڕووبەڕووی ڕۆژانی سەخت دەبینەوە.
بەڵام وتی کە "سپا سوورە بۆ پاراستنی وڵات.

11 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل دەڵێت ڕۆژانێکی ئەستەمیان دەبێت

ئیسرائیل دەڵێت ڕۆژانێکی ئەستەمیان دەبێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن