دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شەش بنکە و شوێن و کاروانی سەربازی

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شەش بنکە و شوێن و کاروانی سەربازی
خبات میدیا

لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، سپای ئیسرائیل لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکانی، شەش ناوەندی سەرەکی سەربازی ڕژیمی لە پارێزگای کرماشان بە تەواوی تێکشکاند. 
هێرشەکان کە لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۲۴ی جۆزەردان دەستیان پێکردووە، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و مووشەکی پێشکەوتوو ئەنجامدراون و زیانێکی زۆریان بە ژێرخانی سەربازی ناوچەکە گەیاندووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ناوەندانەی کە کراونەتە ئامانج بریتی بوون لە کۆگای چەک و تەقەمەنی، گەرووی کنێشت (شوێنی هەڵگرتنی مووشەکی بالیستیک)، پادگانی ئیمام حەسەن، شوێنی مووشەکی دالاهۆ، ناوەندی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ماهیدەشت و کاروانی سەربازی نێوان کەنگاوەر و ئەسەدەباد.
هەروەها لە گوندی دێگەدەی ئۆلەمپیکی کرماشان کۆشکێک کە بە پێی سەرچاوەکان بۆ هەڵگرتنی مووشەک بەکاردەهێنرا، لەم هێرشانەدا لەناوچوو.
کاربەدەستانی ڕژیم تا ئێستا کاردانەوەی سنوورداریان بەرانبەر ئەو هێرشانە نیشانداوە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لە کوژرانی ژمارەیەک بەکرێگیراوانی سەربازی و داخستنی بەشێک لە ڕێڕەوی پەیوەندییەکان لە ناوچەکە کردووە. 
سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەرفراوانترە دژی ژێرخانی سەربازی ڕژیمی ئێران، هەروەها دەیان شوێنی هەڵدانی مووشەک لە هێرشەکاندا تێکشکێنراون.

11 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شەش بنکە و شوێن و کاروانی سەربازی

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شەش بنکە و شوێن و کاروانی سەربازی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن