دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کارگەی سائێران لە شیراز و ئیسفەهان

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کارگەی سائێران لە شیراز و ئیسفەهان
خبات میدیا

ئەمڕۆ یەکشەممە، گرتە ڤیدیۆییەکان بڵاوکرانەوە کە باس لە تەقینەوەکانی کارگەی پیشەسازییە ئەلیکترۆنیەکانی (سائیران) لە شیراز، سەر بە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران دەکەن.
ئەم کارگەیە کە ئامێری پەیوەندی ئەلیکترۆنی و بینایی و پەیوەندی سەربازی و ڕادار و پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت، لەلایەن سپای ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.
لە هەمان کاتدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی خەرمانان، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، بارەگای وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و داهێنانی بەرگری (سپەند)ی لە ناوچەی تازە دامەزراوی تاران کردە ئامانج. ڕاپۆرتەکان لە ئیسفەهانەوە ئاماژە بە تەقینەوەی قورس دەکەن کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕوویانداوە. جێگری پارێزگاری ئیسفەهان ڕایگەیاند، یەکێک لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە شارەکە کراوەتە ئامانج.

11 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کارگەی سائێران لە شیراز و ئیسفەهان

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کارگەی سائێران لە شیراز و ئیسفەهان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن