بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردۆتەوە، بریکارەکانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (موساد) بەردەوامن لە چالاکییە شاراوەکانیان لە خاکی ئێراندا.
به پێی ئەم سەرچاوانه ، فه ڕماندەکانی ئاستی ناوەڕاستی سپا و دامەزراوه سەڕبازییەکانی ڕژیم که له جێگەی ئەو بەرپرسه باڵایەی له کوژراون، بیریان لێ دەکرێتەوه ، یاداشتێکی هەڕەشەیان پێ گەیشتووه. ئەم یاداشتانە کە بە نهێنی لە ژێر دەرگای شوێنی نیشتەجێبوون یان فەرمانگەکانیان دانراون، هۆشداریان دەدەنەوە کە دووربگرن لە وەرگرتنی پۆستی باڵا لە پلەبەندی فەرماندەییدا.