پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تڕامپ:ئێران بەهایێکی زۆر قورس دەدات

تڕامپ:ئێران بەهایێکی زۆر قورس دەدات

خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ، رژیمی ئێران بەهایەکی قورس دەدات و ئەمە ئاگادار کردنەوە نیە،هەڕەشەیە.

خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ، رژیمی ئێران بەهایەکی قورس دەدات و ئەمە ئاگادار کردنەوە نیە،هەڕەشەیە.دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، ڕژیمی ئێرانی بەوە تۆمەت بار کرد کە هۆکار بووە بۆ هێرشەکەی سەر سەفارەتی وڵاتەکەی لە بەغدا.
ناوبراو لە تویتێک دا نوسیویەتی:ڕژیمی ئاخوندی بە شێوەیەکی گشتی بەرپرسیارەتی ئەو کەسانەی کوژراون یان ئەو زەرەرانەی بەر باڵوێزخانەی ئێمە کەوتووە لە ئەستۆ دایە،
ئەوان بەهایێکی قورس دەدەن، ئەمە ئاگادار کردنەوە نیە،هەڕەشەیە.
ئامریکا ڕۆژی یەک شەممەی حەوتوی ڕابردوو لە کاردانەوە بە هێرش بۆسەر پایەگایێکی نیزامی لە کەرکووک و کوژرانی هاووڵایەتیەکی ئامریکایی،هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سەر بە کەتایبی حیزبوڵڵا کە گرووپێکی چەکداری سەربە ڕژیمی ئاخوندین
، لەم هێرشانەدا بەلایەنی کەمەوە 25چەکداری شێعە کوژراون و 55نەفەری دیکەش بریندابوون.
سەرۆک کۆماری ئامریکا لە تویتە تازەکەیدا بەم جۆرە ئیشارەی بە ڕووداوەکان کردووە: ڕژیمی ئاخوندی پەیمانکارێکی ئەمریکایی کوشت و زۆر کەسیشی بریندار کرد، ئێمە بە هێز جوابی ئەو هێرشانەمان دایەوەو بەردەوامیش دەبین، ئێستا ڕژیم هێرشی کردووەتە سەر سەفارەت خانەی ئەمریکا لە عێڕاق و بەرپرسیارەتی ئەم هێرشە لە ئەستۆی ڕژیمە، تاوانی هێرشەکەی ڕژیم بۆسەر بنکە نیزامیەکان لە عێڕاق و کوشتنی پەیمانکارە ئامریکایەکە پێشتریش باسی لێوە کرابوو و ڕژیم ڕەتی کردبوویەوە.


4 ساڵ و 10 مانگ و 20 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تڕامپ:ئێران بەهایێکی زۆر قورس دەدات

تڕامپ:ئێران بەهایێکی زۆر قورس دەدات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن