بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جروزالم پۆست، سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە حکومەتی ئێران پەیوەندی بە سوڵتانییەکانی عومان و قەتەرەوە کردووە و داوای لێیان کردوە نێوەندگیری بکەن بۆ ئەوەی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل ڕابگرن و دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتۆن دەستپێبکەنەوە.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە خۆی لە پەرەسەندنی شەڕەکە بپارێزێت ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستێت.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕژیمی ئێران بە ئامانجی پەکخستنی وتووێژەکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی حکومەتی ئێران ئەنجام دراوە.