خەباتمێدیا: ئەندامێکی ئەنجومەنی سەنای کانادا، رژیمی ئێرانی وەک رژیمێکی ترسناک وەسف کرد و خوازیاری ئەوە بوو کە تەواویەتی سپای پاسداران بخرێتە لیستی رەشی ترۆریستی
خەباتمێدیا: ئەندامێکی ئەنجومەنی سەنای کانادا، رژیمی ئێرانی وەک رژیمێکی ترسناک وەسف کرد و خوازیاری ئەوە بوو کە تەواویەتی سپای پاسداران بخرێتە لیستی رەشی ترۆریستیەوە. لیندا فرۆم، سیناتۆری ئەنجومەنی سەنای کانادا، گەڵاڵەیەکی لەو پێوەندەدا بڵاو کردەوە و بۆ دابینکردنی پشتیوانی زیاتر بۆ ئەو گەڵاڵەیە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە: رژیمی ئاخوندی دەسەڵاتدار لە ئێراندا بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی لە ترۆریزمی جیهانی، بەتوندی مەحکووم دەکەین، و هەروەها بەپێی بەرنامەو قانونە جەناییەکانی وڵاتەکەمان، سپای پاسداران دەبێ بە هەموو بەشەکانیەوە و بەزوترین کات بخرێتە لیستی ترۆرەوە. ناوبراو هەروەها دەڵێت: کانادا لەگەڵ خەڵکی ئێران دەمێنێتەوەو مافەکانیان لە چوارچێوەی ئازادی باوەر، دین، بیرکردنەوە، ئیمان، نەزەرو بەیان، ئازادی بڵاوکراوەو باقی جۆرەکانی پێوەندی و هەروەها ئازادی گردبوونەوەکان بەرەسمی دەناسێت