شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامی سکرتێری گشتی له‌ هه‌مبه‌ر پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

په‌یامی سکرتێری گشتی له‌ هه‌مبه‌ر پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
خه‌بات میدیا

خه‌باتمیدیا: کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات له‌ هه‌مبه‌ر هێڕشی به‌کرێگیراوانی ڕژیم بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا په‌یامێکی بڵاوکردوه‌..

خه‌‌‌باتمیدیا: کاک بابه‌‌‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ هه‌‌‌مبه‌‌‌ر هێڕشی به‌‌‌کرێگیراوانی ڕژیم بۆ سه‌‌‌ر سه‌‌‌فاره‌‌‌تی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ به‌‌‌غدا په‌‌‌یامێکی بڵاوکردوه‌‌‌، که‌‌‌ وێڕای مه‌‌‌حکومکردنی ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ داوا ده‌‌‌کا که‌‌‌ کۆمەڵگەی جیهانی و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەرانبەر سیاسەتی گێرەشێوێنانەو تێکدەرانەکانی ڕژیمی ئێران هەڵوێستی جیددی بگرن.

 ده‌‌‌قی په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی کاک باباشێخ حسینی :

په‌‌‌یامی سکرتێری گشتی له‌‌‌ هه‌‌‌مبه‌‌‌ر پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

بە وەڵامدانەوە بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لەسەربازخانەی کەیوەن لە کەرکوک، و کوژرانی کەسێکی ئەمریکایی، هێزەسەربازیەکانی ئەمریکا چەندین بنکەی چەکدارانی بەکرێگیراو، وە لایەنگری رژیمی ئێرانیان لە پارێزگاری ئەنبار لە عێراق و سوریە بۆمباران کردو لە ئاکامدا چەندین چەکداری حیزبوڵای عێراق کە ڕاستەوخۆ فەرمان لە رژیمی ئێران وەردەگرن کوژران.

بە دوای بۆمبارانی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە لایەن ئەمریکاوه‌‌‌، دەسەلاتدارانی ئەو رژیمە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەستیان داوەتە هاندانی بەکرێگیراوانیان لە عێراق بۆ هێرش کردنە سەر باڵێۆێزخانەی ئەمریکا. هەر لەو چوارچێوەدا سەر لە بەیانی رۆژی سێ‌ شەممە ٣١ی دیسامبری  ٢٠ ١٩ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٠ ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شاری بەغداد بە توندترین شێوە کەوتۆتە بەر پەلامارو هێرش و و زیان و زەرەریان بە باڵەخانەکە گەیاند. ئاشکرایە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەو ناوەندی سیاسی پێچەوانەی بنەماو قانونە نێودەوڵەتیەکانەو دەسەلاتدارانی ڕژیمی ئێران هەوڵ دەدەن لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن و هەروەها سەفارەتی ئەمریکا لە عێراق داگیربکەن هەر وەک چۆن لە ساڵی ١٩٧٩ ی زایینی سەفارەتی ئەمریکایان لە شاری تاران داگیرکردو جارێکی دیکە بە داگیر کردنی سەفارەتی ئەمریکا، قانونە نێودەوڵەتیەکان پێ شێل بکەن وسیاسەتی ئاژاوەو گێرەشێوێنی لە ناوچەکەدا پەرەپێ‌ بدەن و بە ئاژاوەو شێواوی ڕای گشتی ناوخۆ لە ئێراندا و جیهان بەگشتی بە لاڕێدا بەرن و بەردەوامی بدەن بە حکومەتی ملهوڕانەیان.

ئاشکرایە دەسەلاتدارانی ڕژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە نەبوونی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی کۆمەڵگەی جیهانی و بە تایبەت نەبوونی هەڵوێستی جیددی ئەمریکا لە ئێستاو لە ڕابردودا،بەردەوامە لە ئاژاوە نانەوەو دەستێوەردان لە کاروباری وولاتانی ناوچەکەی خۆرهەلاتی ناوەڕاست. بێگومان هێرش بۆ سەر سەفارەتی ئەمریکا لە بەغداد کردەوێکی ناڕەوایەو زیان بە قازانجە درێژماوەکانی خەڵکی عێراق و گەلی کورد لەو وولاتە دەگەێنێ. جێگەی خۆیەتی کۆمەڵگەی جیهانی و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەرانبەر سیاسەتی گێرەشێوێنانەو تێکدەرانەکانی ڕژیمی ئێران هەڵوێستی جیددی بگرن.

بابه‌‌‌شێخ حسینی

 

سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران


4 ساڵ و 10 مانگ و 21 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی سکرتێری گشتی له‌ هه‌مبه‌ر پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

په‌یامی سکرتێری گشتی له‌ هه‌مبه‌ر پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن