دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی توندی ئیسرائیل بۆ سەر تاران

هێرشی توندی ئیسرائیل بۆ سەر تاران
خبات میدیا

ئێستا ناوچەی سەرووی پونەک لە ڕۆژئاوای تاران کراوەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل. ئەم هێرشە بووەتە هۆی ئەوەی کە دوکەڵێکی زۆر لە ئاسماندا دروستبێت.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەقینەوەیەکی بەرز لە دەور و بەری فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران بیستراوه.
وێنە بڵاوکراوەکان ئاماژەن بۆ هێرشێکی دیکە بۆ سەر شوێنی ڕادار کە دەکەوێتە ناوچەی گەرمدەرە، لە نێوان تاران و کەرەج دەکەن.
ئەو شوێنە کە بە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی بەرگری ئاسمانی دادەنرێ، ڕۆژی شەممە بە هێرشی ئاسمانی کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
هەروەها بەپێی هەواڵەکان، ئێستا بینای ڕادیۆیی تاران کراوەتە ئامانج. هەندێک سەرچاوە باسیان لە بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە دەوروبەری بیناکە کردووە. 
هەروەها ڕاپۆرتەکانی هاووڵاتیان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک هۆتێل ئێسپیناس پڵەس بیستراوە.

9 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی توندی ئیسرائیل بۆ سەر تاران

هێرشی توندی ئیسرائیل بۆ سەر تاران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن