واحیدی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ڕژیم و جێگرەکەی هادیان و چەند فەرماندەی باڵای دیکە کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی ڕاگەیندراون، دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی ئامانجدار و سەرسوڕهێنەری ئیسرائیل، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ڕژیمی ئێران، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، لەگەڵ جێگرەکەی، سەرتیپ هادیان و چەند ئەفسەرێکی باڵای دیکەی بارەگای هێزی ئاسمانی، کوژراون.
سەرچاوە ئەمنییەکانی ئاگادار، ڕایانگەیاندووە کە ئەم کوشتنانە لە بارەگای هێزی ئاسمانی لە تاران ڕوویانداوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە وردبینییەکی بەرز و بەبێ ململانێیەکی درێژخایەن ئەنجام دراوە.
لە ئێستادا وردەکاری تەواوی ئەم ئۆپەراسیۆنە و ژمارەی وردی ئەوانەی کوژراون دیاری نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئاستی زیانەکانی مرۆڤی زۆر بەرزە و تیمەکانی ئاسایش و پاراستنی حکومەت لە دۆخێکی نائاساییدان.