له دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل به شێوه‌ی جیددی داوای له دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا کردووه، به مه‌به‌ستی له‌نێوبردنی بەرنامە ناوکییەکانی ڕژیمی ئێران، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامه‌زراوه‌ی ناوکیی فۆردۆ بەشدار بێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، له سێهه‌مین ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕژیمی ئێران، ماڵپه‌ڕی "ئاکسیۆس" له زاری به‌رپرسێکی ئیسرائیله‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ئیسرائیل هه‌وڵ دەدات ئه‌مریکا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ لە شەڕەکەدا بەشدار بێت.
ئیسرائیل داوای له کۆشکی سپی کردووه، ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا هێرش بکاته سه‌ر دامه‌زراوه‌ی فۆردۆ که له هه‌ڵکه‌وته‌یه‌کی ئەستەم له دڵی شاخێکدا هه‌ڵكه‌وتووه و دەبێت له ڕێگه‌ی بۆمبی سه‌نگه‌رشکێن و بۆمبهاوێژه گه‌وره‌کانی وەک "بی ٢" بکرێتە ئامانج.