شەوی ڕابردوو ڕژیمی ئێران لە کردەوەیەکی تاوانکاریدا بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل ٤ کەسی مەدەنی کوشت و زیاتر لە ٧٠ کەسی دیکەی بریندار کرد.
ئەم هێرشە کە بە گوێرەی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بە مووشەکی کروز بۆ سەر شارەکانی وەک حەیفا ئەنجام دراوە، نیشانی داوە کە ڕژیمی ئێران لە جیاتی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی خەڵکی مەدەنی بێ بەرگری دەکاتە ئامانج. هاوکات ئیسرائیل بە هێرشە ئامانجدار و وردەکانی بۆ سەر ناوەندەکانی فەرماندەیی و دامەزراوە سەربازی و ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران، هێزی سەربازیی ڕێژیمی لاواز کردووە و فەرماندە باڵاکانی لەناوبردووە.