بەپێی ئەو وێنانەی کە هاووڵاتییان بڵاویان کردۆتەوە، سپای ئیسرائیل چەند خولەکێک لەمەوبەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، پێگەکانی بەرگری ئاسمانی ڕێژیمی ئێران لەسەر ڕێگەی ئەندیمێشک-ئەهواز کردۆتە ئامانج.
شایەتحاڵە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە گوێیان لە تەقینەوەی قورس بووە و ستوونی دوکەڵیان لە ناوچەکەدا بینیوە.