ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دوابەدوای پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی حکومەتی ئێران، پەیامێکی ڕوونی بڵاوکردەوە؛
“لە تاران هیچ نیازێک نییە زیان بە خەڵکی سڤیل بگەیەنێت، بەڵام دیکتاتۆری بکوژی ئێران هەمان کارەسات بەسەر گەلەکەی خۆیدا دەگەیەنێت کە بەنیازە بەسەر خەڵکی ئیسرائیلدا بگەیەنێت”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی؛
“خەڵکی تاران باجی ئەم دیکتاتۆریەت دەدات، ئەگەر لە ناوچە سەربازییەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوروبەری ماڵەکانیان نەکشێنەوە، ئەوا ئەو ناوچانە دەکرێنە ئامانج”.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها پێداگری لەوە کردەوە کە تەلئەبیب بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئەمنی حکومەتی ئێران و ئاماژەی بەوەشکرد؛“ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە گەلی ئیسرائیل.