بەپێی زانیارییەکان، ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر چەند خاڵێک لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ئەنجامداوە، لەوانە ڕۆژئاوای تەورێز لە دەوروبەری ناوچەی ئەندێشە.
وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی تەقینەوە لە نزیک بنکە سەربازییەکان، لەوانە بنکەی ئاسمانی فەکووری و ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی تەورێز نیشان دەدەن.
هەروەها هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کردووە کە دامەزراوە سەربازییەکانی نزیک پاڵاوگەی تەورێز کراونەتە ئامانج.