بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئیسرائیل هێرشی نوێی بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای تاران ئەنجامداوە، لەوانە باقەری، چیتگەر و شارۆچکەکانی ئێرانماڵ.
تەقینەوەیەکی قورس لەو ناوچانە تۆمارکراوە و وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانیش کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە نێردراوە، دوکەڵی ئەستوور و ئاگر لە چیای واردیج و دەوروبەری چیتگەر دەردەخەن. باقەری کە دەکەوێتە ناوچەی ٢٢ی تاران و نزیکە لە دەریاچەی کەنداوی فارس و ئێرانماڵ، لە خاڵە نیشتەجێبوون و ستراتیژییەکانی ئەم ناوچەیە و پێدەچێت کراوەتە ئامانج.