بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC ڕایگەیاند، ڕەتی ناکاتەوە کە خامنەیی بکرێتە ئامانج و پێداگری لەوە کردەوە کە ئەو هەنگاوە "نابێتە هۆی پەرەسەندنی ململانێکان، بەڵکو کۆتایی پێدەهێنێت".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئیسرائیل لە ڕاستیدا خامنەیی دەکاتە ئامانج، وتی: هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین.
ناتانیاهۆ زیادی کرد: ئەم شەڕە بێکۆتاییە، ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران دەیەوێت و ئێمەی گەیاندووەتە لێواری شەڕی ئەتۆمی، ئەوەی ئیسرائیل دەیکات ڕێگری لەو شەڕە و کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییە، و تەنیا بە وەستانەوە بەرانبەر هێزەکانی خراپەکاری دەتوانین کۆتایی بەو دۆخە بهێنین.