بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەکرێگیراوانی ڕژیم لە شاری مەهاباد دەستیان بە گەڕان و پشکنینی بەرفراوان لە مۆبایلی هاووڵاتیان کردووە.
ئەم گەڕانانە ڕەفتاری توند و توندوتیژی لەگەڵدایە و بەکرێگیراوانی هەواڵگریش بەدوای ناوەڕۆکی پەیوەست بە پشتیوانی ئیسرائیل لە تەلەفۆنەکاندا دەگەڕێن. ئەگەر ئەو جۆرە ناوەرۆکە دۆزرایەوە، دەستبەجێ کەسەکە دەگرن.
جگە لەوەش ئۆتۆمبێلەکان بە تایبەت بارهەڵگرەکان و ئۆتۆمبێلەکانی سایپا بە وردی و توندی زیاترەوە دەگەڕێن.