ئیسماعیل فکری، زیندانی سیاسی کە تۆمەتی لێکندراوی "سیخوڕی" لێدرابوو ئەمڕۆ دووشەممە ۲۶ی جۆزەردان لە سێدارە درا. ناورباو پێشتر لە لایەن کارمەندانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەسەر شەقامێکی تاران گیرا و بۆ ماوەی پێنج مانگ لە گرتووخانەی ئەو ڕێکخراوە ترۆریستییە شکەنجە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم ماوەیەدا مافی پەیوەندیکردن بە خێزانەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.
فیکری لە کۆتاییدا لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تاران بە تۆمەتی ساختەی "هاوکاری و سیخوڕیکردن لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل" حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
تا کاتی لەسێدارەدانی ناوی ناوبراو لە میدیاکاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان باس نەکرابوو.