بە پێی ڕاپۆرتە گشتییەکان، دەرچوونەکانی تاران – قەزوین ڕووبەڕووی هاتوچۆی زۆر قورس بوونەتەوە، ڕێگەی یەک سەعاتی لە تارانەوە بۆ قەزوین ٦ بۆ ٧ سەعات یان تەنانەت زیاتریشی پێدەچێ بۆ زۆرێک لە گەشتیاران بە تایبەت ئەوانەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت گەشت دەکەن.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێگاوبانەکان توانای قەبارەی زۆری ئۆتۆمبێلەکانیان نەبووە و نزیکەی لەسەدا ١٠ی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر ڕێگای خاکی لێخوڕیوە بۆ ئەوەی لە هاتوچۆ ڕزگاریان بێت.