بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ۲۷ی جۆزەردان لە ڕۆژئاوای تەورێز دەنگی دوو تەقینەوە بە دەنگی بەرز بیستراوە.
بەشێک لە سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەم تەقینەوەکان بەهۆی هێرشێک بۆ سەر سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی کە دەکەوێتە نزیک وادی ڕەحمەت و شارۆچکەی ئەندێشە بووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان تەقینەوەیەکی بەهێزیان لە نزیک شارۆچکەی ئەندێشە ڕاگەیاندووە و دوکەڵی تۆخی لەم ناوچەیەوە بینراوە. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی کە دەکەوێتە نزیک وادی ڕەحمەت کراوەتە ئامانج و تەنانەت ڕادارەکانیش لەکارخراون.