دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز ڕایگەیاند: نەمگوتووە بە دوای ئاگربەستی نێوان ڕژیمی ئێران و تەلئەبیبدا دەگەڕێم، پێشبینیش ناکەم ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ڕژیمی ئێران کەمبکاتەوە.
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ڕژیمی ئێران زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و زیادی کرد: هیوادارین بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران بە تەواوی لەناو بچێت.
ترامپ وتی: ڕژیمی ئێران زۆر باش دەزانێت ئەگەر هەر کارێک بکەن کە زیان بە گەلی ئەمریکا بگەیەنێت، ئێمە بە هێز وەڵامی دەدەینەوە.
سەبارەت بە پەیامی هۆشدارییەکەی بۆ ئەوەی دەستبەجێ تاران بەجێبهێڵێت، وتی: دەمەوێت خەڵک سەلامەت بن.
سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا فەرماندە باڵاکانی ئەمریکا لە ئەگەری هێرشی حکومەتی ئێراندا بژاردەی سەربازییان خستۆتە ڕوو، وتی: ناتوانم هیچ بڵێم.