تۆڕی هەواڵی تەلەفزیۆنی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بینای دەنگ و ڕەنگی ڕژیم بۆ سێ كەس بەرز بووەوە.
تۆڕی هەواڵ ناسنامەی قوربانیی دووەمی بە ناوی “نیما ڕەجەبپوور، سەرنووسەری هەواڵ” ڕاگەیاندووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی سەختیی برینەكانیەوە مردووە. تا ئێستا ناسنامەی كەسی سێیەمی ڕانەگەیاندووە.
پێشتریش باس لەوە کرابوو کە “مەعسومە عەزیمی، کارمەندی سکرتاریەتی دەنگ و ڕەنگ” بەهۆی شەپۆلی تەقینەوەی هێرشەكە کوژراوە.