سێ‌شه‌مه 

27 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حکومەتی ئێران لانیکەم ٣٠ مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاویشتووە

حکومەتی ئێران لانیکەم ٣٠ مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاویشتووە
خبات میدیا

سپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی جۆزەردان، ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەی ڕێگری لە چەند مووشەکێک دەکات کە لە خاکی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هاویژراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە ۳۰ مووشەکی حکومەتی ئێران بەرەو ئیسرائیل هاویژراون و ئاگادارکردنەوەی هۆشداری لە ناوەند و باکور و ناوچەی تەلئەبیب لێدراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند مووشەکێک لە سێ ناوچەی ناوەڕاستی ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە و یەکێکیان ڕاستەوخۆ بەر باڵەخانەیەکی شاری هێرزلییە کەوتووە. هەروەها وێنە بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن کە شراپنێل لە شارێکی باکووری ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە.
پێش ئەم هێرشە مووشەکییانە، سپای ئیسرائیل “زنجیرە هێرشی ئاسمانی”ی بۆسەر ئامانجە سەربازییەکان لە ڕۆژئاوای ئێران ڕاگەیاندبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سپای ئیسرائیلدا هاتووە: لە شەوێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چەندین شەپۆلی هێرشیان لە دژی دەیان ئامانجی سەربازیی سەر بە ڕژیمی ئێران لە ڕۆژئاوای وڵات ئەنجامدا.
لە بەیاننامەکەدا زیادی کرد: ئەم هێرشانە هەڵگرتن و ژێرخانی هەڵدانی مووشەکی زەوی بۆ زەوی، هەروەها هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەکۆی مووشەکی سەرزەوی بۆ ئاسمانی لە ڕۆژئاوای ئێران کردە ئامانج.

6 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حکومەتی ئێران لانیکەم ٣٠ مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاویشتووە

حکومەتی ئێران لانیکەم ٣٠ مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاویشتووە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن