دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، پێداچوونەوەی بە دۆخی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ڕژیمی ئێران کرد و وتی: ئێمە دەمانەوێت کۆتایی ڕاستەقینەی کێشە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ڕژیمی ئێراندا بێت.
ناوبراو هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ڕژیمی ئێران هەنگاو بەرانبەر گەلی ئەمریکا بگرێتەبەر، وەڵامێکی زۆر توندی پێدەگات و دەشڵێت: ڕژیمی ئێران دەزانێت و دەست لە هێزەکانمان نادات.
ترامپ ڕوونی کردەوە کە "من نەموت بە دوای ئاگربەستدا دەگەڕێم" و پێشبینیشی کرد کە ئیسرائیل توندی هێرشەکانی بۆ سەر ڕژیمی ئێران کەم نەکاتەوە. هەروەها سەبارەت بە چارەنووسی شەڕەکە وتی: "لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەبینیت؛ تا ئێستا کەس پاشەکشەی نەکردووە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆکاری داوای چۆڵکردنی تاران، ترەمپ ڕایگەیاند: دەمەوێت خەڵک سەلامەت بن.