خەباتمێدیا: لەدوای هەڵسەنگاندنی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ئەتۆمی لە چالاکیە هەستەییەکانی تاران، یەکێتی ئوروپا لەپێوەند بە ئەگەرەکانی سزادانی رژیمی ئێران
خەباتمێدیا: لەدوای هەڵسەنگاندنی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ئەتۆمی لە چالاکیە هەستەییەکانی تاران، یەکێتی ئوروپا لەپێوەند بە ئەگەرەکانی سزادانی رژیمی ئێران بڕیار دەدات. وەزیری دەرەوەی ئاڵمان رۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانبار، لەگەڵ ئاماژەکردن بە هەوڵەکانی رژیمی ئاخوندی لە هەڵوەشاندنەوەی پێبەندیەکانی ڕژیم به خاڵ و بڕگهکانی چالاکیە ناوکەییەکانی خۆی بەپێی بەرجام، ڕایگهیاند که: ئێمە ناتوانین ئەو بڕیارەی کە رژیم له ئاخرین لێدوانیان دا ڕایان گهیاندووه بهکهم تهماشا بکهین. ناوبراو ووتی: هەوڵەکانی رژیم لەگەڵ ئەوەی کە لە بەرجام ڕێکەوتنی لەسەر کرابوو یەک ناگرنەوەو و زیادی کردوه، بهمهش ههوڵهکان بۆ سنوردارکردنی ههوڵهکانی ئێران شکستیان هێناوه. لهبهشێکی تری لێدوانهکهی وهزیری دهرهوهی ئهڵماندا هاتوه که: هەنگاوی رژیم بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکانی بە بەرجام، دەتوانێت یەکەم هەنگاوبێت بەرەو کۆتایی ڕێکەوتنی ناوکەیی کە زیانێکی گەورەی دەبێ.
رژیمی ئاخوندی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی بەفرانبار، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک لە پێنجەمین و کۆتا هەنگاودا، هەواڵی لە هەڵوەشانەوەی ڕێگریەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی( بەرجام)ی دا. رژیم هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئیتر هیچ ر٠ێگریەکی لەچوارچێوەی چالاکی وەک غەنی سازی، دەرسەدی غەنی سازی، رێژەی مەوادی غەنی کراو، لێکۆڵینەوە و بەرفراوانکردن بۆ خۆی بەڕەوا نابینێ. لەدوای دەرکردنی ئەو بڕیارە، سێ وڵاتی گەورەی ئوروپایی وەک فەرەنسا و ئاڵمان و ئینگلیس، بە دەرکردنی ڕاگەیەنراوێک، ڕایانگەیاند کە رژیمی ئاخوندی پێویستە قازانجە گونجێندراوەکانی ناو ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠ ١٥ لەگەڵ هێزە گەورەکان لەبەرچاو بگرێتەوە.